بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەبوولفەزل شکارچی، وتەبێژی باڵای هێزر چەکداریی ئێران، ئەوڕۆ یەکشەممە، لە ڕیوڕەسمی ڕوونوێنی لە 220 تابلۆی شەهیدانی "کۆڵانە ئاسمانییەکان" لە هۆڵی کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکانی شارەوانیی قوم، بە ئاماژە بە کەمایەسیی چەک و چۆڵ و جیهازاتی جەنگی لە ڕۆژانی شەڕی داسەپاوەی ئێران و عێراق، وتی: دوژمن لەو ڕۆژانەدا پێی وابوو کە شەڕ لە حەوتەیەک زیاتر درێژە ناخایێنێت، بەڵام ئامادەبوونی گەرموگوڕی خەڵکی لە مەیدان و پاڵپشتیی بێبڕاونەوەیان لە شۆڕش و نیزام، تەواو خەونی دوژمنانی پووچەڵ کردەوە.
وتەبێژی باڵای هێزی چەکداری وێڕای نرخاندنی خێرایی کاردانەوەی فەرماندەکان بە جموجۆڵی دوژمنان لە شەڕی 12 ڕۆژەی ئیسرائیل لە دژی ئێران، وەک نمونەیەکی بێهاوتا لە مێژووی سەربازیی ناوچەدا، وتیشی: لە ڕۆژی دووەم و سێهەمی ئەو شەڕەدا، بنکە هەستیارەکانی دوژمن لە ژێر مووشەکبارانی ئێراندا بوو و پێکهاتەی بەرگرییان توانای بەرگری نەمابوو و تێچووی پێوشوێنگرتنی مووشەکە ئێرانییەکان بۆ دوژمن زۆر چووبووە سەری.
ناوبراو هەروەها جەختی لە نەبوونی هیچ جۆرە نیگەرانییەک لە بواری سەربازیی ئێراندا کرد و ڕایگەیاند: هێڵی بەرهەمهاتنی هیچ چەکێکی پێشکەوتە نەوەستاوە و ئەوڕۆش توانای مووشەکیی وڵات بەپەلە ڕوو لە بەرزبوونەوەیە و تاقە نیگەرانیی ئێمە لە سۆنگەی دزەکردنە ناو باوەڕی خەڵکییە و بەس.
Your Comment